سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامدا

2020/01/05


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١/٥ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بەرهەم پرسەو ماتەمینی قوڵی خۆی گەیاند بۆ شەهیدبوونی حاجی قاسم سلێمانی و هاوەڵەکانی، ھەروەھا بە بایەخ و ستایشەوە باسی لە رۆڵی کارای شەهید کرد لە پشتیوانیکردنی عێراق لە قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە تیرۆرستانی داعش و سەرکەوتن بە سەریدا.

ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات و پێویستی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە خرایە ڕوو بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ و گەلانی ناوچەکە بکات، ھاوکات تەئکیدیش کرایەوە لە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو وڵات و بەرژەوەندییە درێژخایەنەکانیان.

سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی دان بەخۆداگرتن و ژیری لەم قۆناغە هەستیارەدا کردەوە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخی ئێستا و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیری و سەروەری وڵاتان و دورخستنەوی تارمایی جەنگ و توند و تیژی.

لەلای خۆیەوە حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سوپاسی سەرۆک بەرھەم-ی کرد بۆ دەربڕینی ماتەمینیەکەی و جەختیکردەوە لەسەر سوربوونی ئێران لە درێژەدان بە مەودای پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ عێراق و پتەوکردن و پەرپێدانی پەیوەندییەکان کە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ بکات و ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهان زامن بکات.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان