لە بیرەوەری دامەزراندنی سوپای عێراقدا... سەرۆک کۆمار: دۆخی هەستیاری ئێستا داوامان لێ دەکات کە ریزەکان یەکبخەین و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بکەین بە پێشینە

2020/01/06


ئەمڕۆ ٩٩ ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر بیرەوەری دامەزراندنی سوپای عێراقی پاڵەوان عێراقییەکان بە شانازی و شکۆی زۆرەوە بیرەوەری ئەو پاڵەوانەتیانە دەکەنەوە کە سوپا و پیاوانی دڵسۆز نواندویانە لە تەواوی یەکە سەربازییەکانی سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و ڕۆڵەکانی عەشائیر لە پێناو ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و سەرکەوتن بەسەریدا لەکاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە بە دۆخێکی ئاڵۆز و هەستیاردا گوزەر دەکەین و ئەمەش داوا لە هەمووان دەکات کە ڕیزەکان یەکبخەین و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان  بخەینە پێشەوە بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەروەری و ئارامی عێراق.

قۆناخی داهاتوو پێویستی بە یەکخستن و کاری هاوبەشی نێوان عێراقییەکانە بە تەواوی پێکهاتەکانەوە کە لە پێشینەی هەموویان بەردەوام بوون و درێژە دانە بە بەدیهێنانی سەرکەوتنی تر لە ڕاوە دوونانی پاشماوەی گروپە تیرۆرستییەکان و بەدیهێنانی سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی کۆتایی، هەروەها دەستەبەرکردنی داواکاری تەواوی گەلی عێراق لە ژیانێکی شکۆمەندا کە وڵات و سەروەری و سەربەخۆیەتی پارێزراو بێت و شارە ڕزگارکراوەکان بنیاد بنرێت و باری ئابووری بەگەربخرێتەوە لە پێناو زامنکردنی نەوەکانی داهاتوومان.

بەم بۆنەیەوە پیرۆزبای لە تەواوی سوپای عێراق دەکەین بە فەرماندە و ئەفسەر و سەربازییەوە لە تەواوی ریز و یەکە سەربازییەکان هەر لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە.

ڕەحمەت و نەمری بۆ شەهیدە سەربەرزەکانمان هەرچی زوو چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین

خودا عێراق و ئەم گەلە ئازیزە بپارێزێت

بەرهەم سالح
سەرۆک کۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان