لە میانی پێشوازیکردنی لە بلاسخارد... سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر رێگریکردن لەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلای کردنەوەی ناکۆکییەکان

2020/01/06


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/١/٦ پێشوازیکرد لە جێنین بلاسخارد نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لەو دیدارەدا دووپاتکرایەوە لەسەر سەقامگیری و پارێزگاریکردن لە سەروەری عێراق و پشتیوانیکردنی لەو دۆخ و ئاڵنگارییەی کە ئێستا رووبەرووی ئەبێتەوە، ھەروەھا رێگەنەدان بەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلایکردنەوەی ململانێکان، وەک پێشینەیەکی نیشتمانی و پێویستییەکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.

هەر لە دیدارەکەدا جەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکانی ئێستا لە رێگەی بەھێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و جێبەجێکردنی چاکسازییەکان وەک دەستکەوتێکی نیشتمانی، ھەروەھا ئاماژە کرا بە گرنگی دان بەخۆداگرتن و مامەڵەکردن بەشێوەیەکی ژیرانە لەگەڵ روداوەکانی ئێستادا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان