سەرۆك كۆمار پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێگەیشت و بەیەکەوە تاوتوێی گۆرانكارییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكانیان کرد

2020/01/07


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ٢٠٢٠/١/٧ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنیۆ غوتیرس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێگەیشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دواین گۆرانكاری و پێشهاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان و هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە تاوتوێكرا.

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتیكردەوە لەسەر سوربوونی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و پارێزگاری لە سەروەری عێراق، ھاوکات نیگەرانی قوڵی خۆشی نیشاندا لەپای پەرەسەندنی گرژییەكان كە هەڕەشە دروست دەکات بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی، جەختیشیكردەوە لە پێویستی دان بەخۆداگرتن و پەنابردنە بەر  زمانی عەقڵ بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان.

لەلای خۆیەوە سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەیوەندییە تەلەفونییەكەی و سوربوونی لەسەر ئاسایش و سەلامەتی عێراق.

سەرۆك كۆمار جەختی لەوەشكردەوە كە عێراق ببێتە گۆڕەپان و ناوەندێك بۆ سازان و ئاشتی ئقلیمی و نێودەوڵەتی، ھەروەھا دوور بێت لە ناكۆكی و کرژی و ململانێکان.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان