سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق

2020/01/08


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/١/٨ لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق مارتین هوس.

لە دیدارەکەدا دووپات لە پاراستنی سەروەری نیشتمانی و ئاسایش و سەقامگیری وڵات و دورخستنەوەی عێراق و ناوچەکە لە ململانێی  سەربازی کرایەوە.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم، ئاماژەی بەوە کرد کە عێراقییەکان پابەندن بەیەکریزی و ئاسایشی وڵات و رەتیشی دەکەنەوە عێراق بێتە گۆڕەپانی ململانێ و ئاڵۆزییەکان، ھاوکات جەختیشیکردەوە لە گرنگی دانبەخۆداگرتن و سەرخستنی زمانی دیالۆگ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕوداوە هەنوکەیەکاندا.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا، پشتیوانی یەکێتی ئەوروپای بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەربڕی، ھەروەھا جەختی لە کاری هاوبەشی نێوان گشت لایەنەکانی ناوچەکە و جیهان کردەوە لە پێناو ھێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان