سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

2020/01/08


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/١/٨ لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ستیڤن هیکی.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم دووپاتی لەگرنگی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عێراق و بەریتانیا کردەوە بەمەبەستی دورخستنەوەی عێراق و ناوچەکە لە ململانێ و جەنگ، ھاوکات هاریکاری نێوان ھەردوو وڵاتی بەپێویست زانی بۆ بەرجەستەکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهاندا.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی وەستانی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر سەروەری عێراق و ڕێگاگرتن لەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و جیهان کردەوە.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا، دووپاتی پشتگیری وڵاتەکەی لە سەروەری و سەقامگیری عێراق کردەوە، هەروەها ئاماژەشی بەگرنگی دانبەخۆداگرتن و پەنابردنە بەر زمانی گفتوگۆ کرد لە جێگای ناکۆکی و گرژی و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە ئاڵۆزەی کە ئێستا ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان