سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ھەریەک لە باڵیۆزی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا

2020/01/09


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/١/٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ھەریەک لە باڵیۆزی بەریتانیا ستیڤن هیکی و ئەڵمانیا واولە دیل و فەرەنسا فرنو ئوبیرت لە عێراق.

لەدیدارەکەدا باس لەو هەوڵانە کرا کە دەدرێن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستا و هێورکردنەوە دۆخەکە و دانبەخۆداگرتن، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پێویستی پاراستنی سەروەری نیشتمانی و ئاسایش و سەقامگیری عێراق. 

لەلای خۆیانەوە ھەریەک لە باڵیۆزی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا جەختیان لە پشیتوانی وڵاتەکانیان بۆ سەروەری و ئاسایشی عێراق کردەوە، ھاوکات دووپاتیان لە گرنگی بەردەوامی کاری هاوبەش لە نێوان گشت لایەنەکان کردەوە لە پێناو ھێنانەدی لێکگەیشتن و ئاشتی لە ناوچەکە و جیهاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان