لە ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقدا... سەرۆک کۆمار بەبایەخەوە باس لەو قوربانیانە دەکات کە هێزەکانی پۆلیس داویانە بۆ پارێزگاریکردن لە هاووڵاتیان

2020/01/09


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم سالح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/١/٩ پیرۆزبایی لە هێزەکانی پۆلیسی عێراق کرد بە تەواوی پێکهاتە و یەکەکانییەوە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی.

ئەمەش دەقی پیرۆزباییەکەیە:

لە ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقدا گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی فەرماندە و هێزەکانی پۆلیسی عێراق دەکەین، لە کاتێکدا ئەم بۆنەیە دەکەینەوە بە بایەخ و رێزەوە ئەو قوربانییە زۆرانە بەرز رادەگرین کە دامەزراوە و فەرمانبەران لە بەرێوبەرایەتییەکانی پۆلیس پێشکەشیانکردوە لە پێناو پارێزگاریکردن لە هاووڵاتیان و وڵات لەو جەنگەی کە گەلە شکۆمەندەکەمان و هێزە چەکدارەکانمان بە تەواوی پێکهاتەکانییەوە دژ بە تیرۆر رووبەرووی بویەوە، هەمووان لە نێویشیاندا هێزەکانی پۆلیس نمونەیەکی پاڵەوانێتی و ئازایەتی و دڵسۆزیان بۆ بەهای نیشتیمانی نەمر پێشکەشکرد.

بەم بۆنەیەوە جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگی کارکردن بە هەموو تواناکان لە پێناو پەرەپێدانی ئاستی پیشەی و مەشق و رۆشنبیری یاسایی و گەشەپێدانی ئامراز و پێداویستییەکان و هۆکارەکانی کە ببێتە مایەی بەرەو پێشبردنی ئاستی کاریان لە دامەزراوە و بەڕێوبەرایەتییە جیاوازەکانی پۆلیسدا، هەروەها دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ هاووڵاتیان لەسەر بنەمای پیشەیی پێشکەوتوو کە هاوشێوەی ئەرکەکانی پۆلیس بێت لە دەوڵەتێکی دیموکراسی دادپەروەردا.

گەرمترین ئومێدی بەخێر و ئاشتی و ژیانێکی شکۆمەند بۆ هەمووان دەخوازم.

رەحمەتی فراوان بۆ شەهیدانی پۆلیسی عێراق و رێز و ستایش بۆ خانەوادە شکۆمەندەکانیان.

هەموو ساڵێک و عێراق لە خێر و ئاشتیدا بێت.

بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان