سەرۆک کۆمار بەبۆنەی جەژنی‌ سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا کاکەییەکان کرد

2020/01/09


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/١/٩ بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەڵتاس-ی کاکەییەکان پیرۆبایی گەرمی ئاراستەی خوشک و برا کاکەییەکان کرد. 

ئەمەش دەقەی پیرۆزباییەکەیە:

خوشك و برا كاكە‌ییە‌كان

بە‌بۆنە‌ی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس-ی کاکەییەکان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی خوشک و برا کاکەییەکان‌ دە‌كە‌م و ھیوادارم ھەمیشە جە‌ژنتان پڕ بێت لە شادی و خۆشی.

كاكە‌ییە‌كان بە‌شێكی گرنگ و رە‌سە‌نی كۆمە‌ڵگاکەمانن، ھەمیشە رۆڵێكی بە‌رچاویان ھە‌بووە‌ لە‌ خە‌بات و قوربانیدان بەتایبەتی لە جەنگی دژ بەتیرۆر، بۆیە ئێمە بەچاوی رێزەوە دەروانینە قوربانییەکانی برا کاکەییەکانمان. 

کاکەییەکان بە دێژایی مێژوو بە خۆشەویستی و نمونەیی لەگەڵ ھەموو ئاین و پێکھاتەکانی تری گەلەکەمان پێکەوەژیاون، ئەمەش جێگای شانازییە بۆ ئێمە. 

دووبارە جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس-ی کاکەییەکان پیرۆز بێت، ھەمیشە کاکەییەکان لەگەڵ تەواوی مرۆڤایەتی لە ئاشتی و ئازادی و خۆشگوزەرانی و برایەتیدا بەیەکەوە بژین.

ھەمیشە لە خۆشی و کامەرانیدابن 
ئاشتی و شكۆمەندی بۆ گەلی عێراق بە گشت پێکھاتەکانییەوە

بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان