سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی سوڵتانی عومان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی سوڵتان قابوس کوڕی سعید

2020/01/11


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم سالح ئەمرۆ شەممە ٢٠٢٠/١/١١ بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی هەیسەم کوری تارق ئال سعید سوڵتانی عومان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی سوڵتان قابوس کوڕی سعید.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:

خاوەن شکۆ سوڵتان هەیسەم کوڕی تارق ئال سعید بە خەم و پەژارەیەکی قوڵەوە کۆچی دوایی سوڵتان قابوس کوری سعید سوڵتانی عومان و بنیادنەری شۆڕشی مۆدێرن-مان بیست.

جیهانی عەرەبی و ناوچەکە و لە پێش ئەوانیشەوە سەڵتەنەتی عومانی برا سەرکردە و کەسایەتیەکی ژیری وەکو سوڵتان قابوس کوڕی سعید-ی لە دەستدا، کە خوالێخۆشبوو بە توانای خۆی سەرکەوتووبوو لە دامەزراندنی دەوڵەتی عومانی مۆدێرن کە عومانییەکان شانازی پێوەدەکەن و دەوڵەتەکەی لە دۆخێکی هاوسەنگ و دادپەروەردا ‌هێشتەوە لە تەواوی قۆناغی ململانێ و جەنگەکان و لێکترازان کە ناوچەکەمان پیا گوزەری کرد و تا ئێستاش هەمووان بە دەست ئەو پاشخانەوە دەناڵێنین، بۆیە بە لەدەستدانی سوڵتان قابوس کوڕی سعید بۆشاییەکی زۆر  لەم دۆخەدا دروست دەکات، کە ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین دەنگی دادپەروەری و ژیری و تواناکان بەرز بکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە پێناو بەرژەوەندی و گەشەپێدانی دەوڵەتەکەمان و ناوچەکەنمان و بەرەو پێشبردنی، هاوکات یەکخستنی هەوڵەکان لە پێناو بنیادنان و ئاشتی دا.

لە دەستدانی سوڵتان قابوس کوڕی سعید خەسارەتێکی گەورەیە بەڵام بە بڕوابونێکی بەهێزەوە کە خانەوادەی سوڵتان و گەلی عومانی برا دەتوانن پەرە بەو رۆڵە زیندووە بدەن کە سوڵتانی کۆچکردوو دایناوە هەر لە بنیادنان و پێشخستنی عومان و مامەڵەکردن لەگەڵ سیاسەتی ناوچەیی بەشێوەیەکی ژیرانە و هاوسەنگ.

رەحمەت و بەزەیی بۆ لەدەستدانی کۆچکردوو و پرسە و ماتەمینی بۆ خانەوادەی شاهانە و گەلی عومان.

إنا لله وإنا إليه راجعون.

بەرهەم ساڵح 
سەرۆک کۆماری عێراق
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان