سەرۆك كۆمار بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی راگەیاندنکاران کرد بەبۆنەی شەهیدکردنی پەیامنێرو وێنەگری تەلەفزیۆنی لە شاری بەسڕە

2020/01/12


سەرۆک کۆمار لە کاتێکدا بەھەموو جۆرێک ئەو تاوانانە سەرکۆنە دەکات کە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مەدەنی دەکەنە ئامانج لە نارەزایی و خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە، هاوکات جەختیش دەکاتەوە کە بەرپرسیاریەتی دەزگاکانی ئاسایشی دەوڵەتە لە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئازادییەکان و دەستگیرکردنی تاوانباران و دادگایی کردنیان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە.

دڵنەوایی و سەرەخۆشی بۆ خانەوادە و هاوڕێ و دۆستانی ھەر دوو شەھید، ڕەحمەتی فراوانیش بۆ شەهیدان و زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران.

ئازادی و ئارامی و ئاشتی بۆ هەموو گەلی عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان