سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر

2020/01/15


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر شێخ محمد کوڕی عەبدولرەحمان-ی دووەم.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و جیھان و چۆنیەتی ئارامکردنەوەی دۆخەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، ھەروەھا جەختکرایەوە لە پێویستی دان بەخۆدا گرتن و پەنابردن بۆ زمانی دیالۆکی ژیرانە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژی و پەرەسەندنەکان. 

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە عێراق هەوڵ دەدات ببێت بە هۆکاری ئارامی و ناوەندێکی ئاشتی لە ناوچەکەدا، ھاوکات پشتیوانی یەکخستنی هەوڵەکان دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستا، بەجۆرێک گەلانی ناوچەکە لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا بژین.

سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق نابێتە ناوەندێک بۆ دەست درێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و گۆرەپانێک بۆ جەنگێکی نوێ کە توانا و وزەی گەلان لە بار بەرێت.

لە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی قەتەر دووپاتی لە دۆخی هەستیاری  ئێستا کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان کرد لە پێناو گەشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە کە ئاسایش و ئارامی ناوچەکە بپارێزێت.

هەر لە دیدارەکەدا چۆنیەتی گەشەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و قەتەر گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بەجۆرێک ئەو پەیوەندییانە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی برا بکات.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان