سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام میوانداری كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەکەی وڵاتی کرد

2020/01/16


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/١/١٥ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا میوانداری كۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەکەی كرد، بە بەشداری عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە كۆبوونەوەکەدا سەرجەم گۆڕانكارییە ئەمنی و پێشهاتە سیاسییەکان كە لەگۆڕەپانی عێراق و دەوروبەری روویانداوە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان تاوتوێ كران.

هەر لە كۆبوونەوەکەدا پێویستی پەلەكردن لەچارەسەركردنی دۆخی سیاسی، بەتایبەت دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی كشانەوەی هێزە بیانییەكان لە وڵات لەسەر بنەمای لێكگەیشتنی بونیادنەر و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی تاوتوێکران.

لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەگرنگی پەلەكردن لەپێكهێنانی حكومەتێكی نوێ و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی چاكسازی لە گشت ئاستەكانی سیاسی و ئابووری وخزمەتگوزاریدا، بەجۆرێک پارێزگاری لە سەروەری عێراق و ئاسایشی ھاووڵاتیانی عێراق بكات، لە ئاست ئاڵەنگاری تیرۆریستاندا بێت تاکو سەركەوتنی یەکجارەی بەدی دێت.

هاوکات پێویستی ڕەچاوکردنی پەرۆشی بۆ سەروەری نیشتمانی و پارێزگاری لێکردنی لە دەستوەردانی دەرەكی و بەبێ روودانی هەر لێكەوتەیەك لەوبارەیەوە.

بەشداربووانی كۆبوونەوەكە ڕێككەوتن لەسەر درێژەدان بە بنەمای ڕەچاوکردنی ئاسایشی سیاسی و دارایی و بەرژەوەندییەکانی عێراق لە چوارچێوەی هەڵوێستێکی نیشتمانی هاوسەنگدا لەو قەیرانانەی کە رووبەڕووی عێراق دەبنەوە لە ناوچەکە و جیهان بۆ ئەوەی لەو ناكۆكییانە بەدوور بگیرێت، لەڕێگای هێوركردنەوەو دان بەخۆداگرتن و ڕێگریكردن لە تەشەنەكردنیان و یەكخستنی هەوڵەكانیش لە چوارچێوەی بەگژداچوونەی داعشی تیرۆریست و چڕكردنەوەی كاری هەواڵگری بۆ ڕاوەدونانی تێكدەران بەتایبەت لە بەر ڕۆشنایی ئەو پەلاماردانەی كە تیرۆریستان بەم دواییانە ئەنجامیانداوە.

ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی پارێزگاری لە سەروەری نیشتیمانی و رێگریكردن لە دەستوەردانی دەرەكی و چارەسەركردنیان بەبێ روودانی هەر لێكەوتەیەك.

هەروەها كۆبوونەوەكە گرنگی پارێزگاریكردنی لە یەكریزی گەلی عێراق و بەهێزکردنی هەستی نیشتمانیان بۆ بەگژداچوونەوەی ئاڵەنگاری و بونیادنانی دەوڵەت و پتەوكردنی ئەزموونی دیموكراسی دووپاتكردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوخۆ و رووداوەکانی ئەم دواییەو پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکانی هەمووان هەر لەخۆپیشاندەرانی ئاشتیانەو هێزە ئەمنی و سیاسییە كاراكان بۆ پارێزگاریكردنی ئاسایشی گشتی و ئازادی و سەلامەتی دامەزراوە گشتی و تایبەتییەکان کرد.

ھاوکات ئامادەبووانی كۆبوونەوەکە داوای گەڕانەوەی ژیانی ئاساییان بۆ وڵات کرد، بەتایبەتی كردنەوەی خوێندنگاو زانكۆكان بۆ ئاسایی کردنەوەو گەڕانەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان لەپێناو جێبەجێکردنی کاروباری هاووڵاتیان، بۆ ئەوەی دڵنیاییش بدەنە بەرژەوەندی گشتی و تایبەت و تاكو ژیان بگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆی.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان