سەرۆك كۆمار بروسکەیەکی ئاڕاستەی مەرجەعیەتی باڵا سەماحەتی سەید عەلی سیستانی کردو لە دۆخی تەندروستی پرسی

2020/01/16


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/١/١٦ بروسكەیەكی ئاراستەی مەرجەعی باڵا سەماحەتی سەید عەلی سیستانی كرد بۆ ئەوەی لە دۆخی تەندروستی سەماحەتیان بپرسێت دوای ئەوەی باری تەندروستی تێكچوو.

ئەمەش دەقی بروسكەكەیە:

سەماحەتی مەرجەعی باڵا سەید عەلی حسێنی سیستانی 
سڵاوی پەروەردگاری مەزنتان لێبێت.

هەر لەسەرەتای بیستنی هەواڵی تێكچونی باری تەندروستی سەماحەتی پیرۆزتان، بەووردی و لە نزیكەوە چاودێریمان كردو ئێمە سوپاسگوزاری خوداین كە تەندروستی سەمەحەتتان جێگیرەو نەشتەرگەرییەكە بەسەركەوتووی کۆتایی ھاتووە، داوا لە پەروەردگاری مەزن دەكەین تەندروستیتان ساغ و سەلامەت بێت و خێر و نیعەمەت بەسەر عێراق و گەلەكەیدا ببارێنێت لەگەڵ ئەو شیفایەی كە بەخشی بە بەڕێزتان.

دەست بەرز دەكەین و لە پەروەردگار دەپاڕێینەوە كە بتان پارێزێت لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەك بە دوورتان بخات و وەك سەرمایەیەكی گەورە بۆ عێراق و گەلی موسڵمان بتان هێلێت، سەرۆكایەتی كۆمار ئەو پەڕی ئامادەباشی نیشاندەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ دامەزاروە پزیشكییەكان پەیوەندی بكات تا چاودێری پێویست پێشكەش بە سەماحەتتان بكات، لە كاتێكدا كە بڕوا و متمانەی تەواومان هەیە بە توانا و دڵسۆزی كادرانی پزیشكی كە بەسەركەوتووی سەرپەرشتی تەندروستی و نەشتەرگەرییەكەی بەڕێزتیان كرد و بەردەوامیش دەبن لە چاودێری كردنی تەندروستی سەماحەتتان.

سڵاو سەلامی پەروەردگارتان لێبێت

بەرهەم ساڵح 
سەرۆك كۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان