سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی ئوردن و جەختی لەپێویستی بەرجەستەکردنی بنەماکانی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکەدا کردەوە

2020/01/18


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/١/١٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەو کاروباری تاراوگەی ئوردن ئەیمن سەفدی و شاندی یاوەری و سەبارەت بە دواپێشهاتەکانی ناوچەکەو جیهان و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی ئوردن، رێز و سڵاوی شاعەبدوڵای دووەم-ی گەیاندە سەرۆک کۆمار، ھاوکات پشتیوانی وڵاتەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق وەک بنەمای راگری ئارامی لەناوچەکەدا دووپاتکردەوە، ھەروەھا پەیامی شاعەبدوڵای گەیاند بۆ پرسینی ھەواڵی تەندروستی سەماحەتی سەید سیستانی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختی لە پێویستی بەرجەستەکردنی بنەماکانی ئاشتی و سەقامگیری و دورخستنەوەی جەنگ و ناکۆکییەکان لە ناوچەکەدا کردەوە، کە دەبێتە هۆی لاوازکردنی توانا مرۆیی و مادییەکان، هاوکات تەئکیدی لە پەنابردنە بەر زمانی گفتوگۆی راستەقینەو روون و ئاشکرا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان کردەوە.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق هەرگیز نابێتە پێگەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان گۆڕەپانێک بۆ یەک لاییکردنەوەی بەرژەوەندیەکان، و هەوڵیش دەدات ببێتە فاکتەرێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی برایان و دۆستان، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات، ھاوکات ببێتە هۆکاری بەهێزکردنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە و جیهاندا. 

هەر لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم، تیشکی خستە سەر گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئوردن و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری بەجۆرێک کە ببێتە هۆکاری کەمکردنەوەی ئاستەنگە ئابوورییەکان.

ھەروەھا سەرۆک کۆمار، لە ڕێگای وەزیری دەرەوەی ئوردنەوە رێز و سڵاوی ئاڕاستەی شا عەبدوڵای دووەم کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بۆ  گەل و وڵاتی ئوردنی خواست.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان