سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێگەیشت

2020/01/19


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئێوارەی شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/١/١٨ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ پێگەیشت.

لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، باس لە دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکەو جیهان کرا، ھاوکات جەختیشکرایەوە لە پێویستی پاراستنی سەروەری عێراق و رێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆیی نیشتمانی. 

ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئاماژە کرا بە پێویستی هێورکردنەوەی دۆخەکەو دانبەخۆداگرتن لە رێگای گفتوگۆی بونیادنەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، بەجۆرێک ببێتە بنەمای ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکەو جیهاندا، ھەروەھا تاوتوێی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و رێگانەدان بە دووبارە خۆڕێکخستنەوەی تیرۆریستان و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکەو جیهان.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان