سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لەئەمینداری پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)

2020/01/23


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/١/٢٣ لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە داڤۆس، پێشوازیکرد لە ئەمینداری پەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناتۆ یەنیس ستولتنبرگ.

لەمیانی دیدارەکەدا باس لە بڕیاری ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کرا، هاوکات خەجت لەگرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی کرایەوە، هەروەها تاوتوێی دۆخی ئەمنی و ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە کرا.

لەلای خۆیەوە ئەمینداری پەیمانی ناتۆ، دووپاتی پابەندبوونی نێردەی مەشق پێکردنی ناتۆ-ی کردەوە سەبارەت بەمەشق و پشتیوان سەربازی کە هێزە چەکدارەکانی عێراق پێویستیانە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان