سەرۆك كۆمار و سەرۆک وەزیرانی هۆڵندا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان کرد

2020/01/23

سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/١/٢٣ لە داڤۆس چاویکەوت بە سەرۆک وەزیرانی هۆڵندا مارک ڕۆتە و سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ھۆڵندا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان گفتوگۆیانکرد.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، ھاوکات باس لە بەشداری هۆڵندا لە چالاکییە ئابووری و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنان لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و کەرتی ووزە لە عێراق کرا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان