سەرۆك كۆمار لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆبووەوە و دووپاتی لە خواستی عێراق کردەوە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیادا

2020/01/23

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/١/٢٣ لە داڤۆس لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆك بەرهەم دووپاتی لە خواستی عێراق کردەوە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیادا لە بوارە جیاجیاکاندا، بەجۆرێک کەخزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات، هاوکات ئاماژەی کرد بەگرنگی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا و پێویستی بەشداری ئەڵمانیا لە ئاوەدانکردنەوە و هەلی وەبەرھێنان لە عێراقدا.

سەرۆك کۆمار جەختی لە هەڵوێستی عێراق کردەوە بۆ بەستنی هەر پەیوەندیەکی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێدا لە سەر بنەمای ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمان و بێ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی.

سەرۆک بەرھەم لەگەڵ مێرکڵ باسی لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان کرد و تەئکیدیشی لە گرنگی ڕەچاوکردنی دیالۆگ و لێکگەیشتن کردەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان گشت لایەنەکان لە پێناو بەرجەستەکردنی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکەدا.

لەلای خۆیەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری وڵات دەربڕی، هاوکات دووپاتی لە پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان و چۆنیەتی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتدا کردەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان