سەرۆك كۆمار چاویکەوت بە سەرۆک وەزیرانی ئەستۆنیا

2020/01/24


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئێوارەی پێنج شەممە ٢٠٢٠/١/٢٣ لە داڤۆس چاویکەوت بە سەرۆک وەزیرانی ئەستۆنیا یوری ڕاتاس.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا، هاوکات سەرۆک بەرھەم و سەرۆک وەزیرانی ئەستۆنیا گفتوگۆیشیان کرد لە بارەی ئەزمونی هەڵبژاردنەکانی ئەستۆنیا و چۆنیەتی سود وەرگرتنی عێراق لەو ئەزمونە.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان و گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری وڵات و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی عێراق.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ئاماژەکرا بەگرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان لە سەر ئاستی ھەرێمایەتی و نێوەدەوڵەتی و بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش، بەجۆرێک ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی گەلانی ناوچەکە و جیهان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان