سەرۆك كۆمار چاویکەوت بە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا

2020/01/24


سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٠/١/٢٤ لە ڕۆما پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لویجی دی مایۆ.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم، تەئکیدی لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بەمانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کردەوە، هاوکات سوپاسی بەشداریکردنی ئیتاڵیای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنی داعش کرد.

لە دیدارەکەدا جەختیش لە پشتیوانی سەقامگیری عێراق و کاری هاوبەش کرایەوە، لە پێناو بەرجەستەکردنی ئاشتەوایی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان