سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە سەرۆکی ئیتاڵیا و جەختی لەوە کردەوە کە ئارامی عێراق هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ لەناوبردنی توندڕەوی

2020/01/25

سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١/٢٥ لە رۆما چاویکەوت بە هاوتا ئیتاڵیەکەی سێرجۆ ماتاریلا.

لە دیدارێکدا دۆخی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و دواین ئەو پێشهاتانەی ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت خرایە ڕوو.

هەر لەدیدارەکەدا  گفتوگۆشکرا لە بارەی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە مانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق و پێویستی پشتیوانیکردنی سەقامگیری وڵات و ڕێزگرتن لە سەروەری و بڕیاری نیشتیمانی عێراق.

سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر ئەوەی کردەوە کە هێنانەدی ئاسایش و پشتیوانی لە سەقامگیری وڵات قۆناغێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ ریشەکێشکردنی توندڕەوی و کۆتای هێنان بە دۆخی گرژی و پەرەسەندن کە دەبێتە مایەی زەرەرمەندی هەمووان، دووپاتیشیکردەوە پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق بریتی دەبێت لە پێشکەشکردنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی کە بە دوور بێت لە پاشکەوتەو  سیاسەتی جەمسەرگیری.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو وڵات بکات، بە بایەخیشەوە باسی لەو ڕۆڵە باشەی ئیتاڵیا کرد کە پێشکەشی دەکات بە عێراق لە سەر ئاستە جیاجیاکان، بە تایبەت لە جەنگی دژ بە تیرۆر و وشککردنی سەرچاوە و ناوەندەکانی دارایی ئەو گروپە تونڕەوانە.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئیتالیا جەختیکردەوە لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەروەری و سەقامگیری عێراق جارێکی تریش دووپاتیکردەوە لەسەر خستنەگەڕی هەوڵی زیاتری نێودەوڵەتی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و رێگریکردن لە گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا.

شایەنی باسە سەرۆک کۆمار ئیتاڵیای جێهێشت و بەرەو نیشتیمان گەڕایەوە دوای کۆتایی هاتنی سەردانێکی کورت کە تیایدا قەداسەتی پاپا و گەورە لێپرسراوانی ئیتاڵیای بینی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان