سەرۆک کۆمار پێشوازی لەسەید عەمار حەکیم کرد

2020/01/26


سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٠/١/٢٦ لە بەغدا پێشوازی کرد لە سەید عەمار حەکیم سەرۆکی تەیاری حیکمەی نیشتیمانی.

لە دیدارێکدا دواین گۆڕانکاری ئەمنی و سیاسییەکان لە وڵات و چڕکردنەوەی هەوڵەکان و پێویستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ گفتوگۆی لە بارەوە کرا کە ببێتە مایەی بە دیهێنانی ئومێدی گەلی عێراق و دەستەبەر کردنی داواکارییە ڕەواکانیان، لە رێگەی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانەوە.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر  سەروەری عێراق و پارێزگاریکردن لە سەقامگیری و ئاسایشی وڵات لە لایەن هەموو پێکهاتەکانەوە و بە دوور گرتنی عێراق لە ململانێی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان