سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە‌ سەرۆکی تورکیا-وە پێگەیشت

2020/02/03


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ‌سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ەوە پێگەیشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک بەرهەم سەرەخۆشی لە سەرۆکی تورکیا کرد، بەبۆنەی زەمین لەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیا کە بەو ھۆیەوە ژمارەیەک ھاووڵاتی تورکیا گیانی لە دەستدا، هاوکات هاوخەمی خۆیشی بۆ خانەوادەی قوربانییەکان دەربڕی.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژە کرا بەگرنگی پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەقامگیری عێراق و پارێزگاری لە سەروەری و ئاسایشی وڵات، ھەروەھا دووپاتیش لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرایەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل بکات.

هەر لەو پەیوەندەییە تەلەفۆنییەدا، باس لە دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و پێویستی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا کرا، بەمەبەستی بەرجەستەکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قەیرانەکان لە ڕێگای گفتوگۆی ڕاستەقینە لە نێوان گشت لایەنەکاندا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان