سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی بەلجیکا

2020/02/03


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٢/٣ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی بەلجیکا فلیپ گۆڤن.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ بەستنی پەیوەندییەکی بەهێز و پێشکەوتوو لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیهان لە سەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و ڕێزگرتنی هاوبەش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر، هاوکات ئاماژەی کرد بەگرنگی بەشداریکردنی بەلجیکا لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازاد کراوەکان.

ھەر لە دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان کرا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان