سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا

2020/02/04


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٢/٤ پێشوازیکرد لە فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ژەنەراڵ کینیس ماکنزی.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو  وڵات و هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەش لە بواری بەگژداچونەوەی تیرۆردا کردەوە، هاوکات دووپاتی لە بەدورگرتنی عێراق لە بوونی بە گۆڕەپانێک بۆ ململانێ و ناکۆکییەکانی ناوچەکە و جیهاندا کردەوە.

سەرۆک بەرهەم ئاماژەی بەوەشکرد کە هەوڵی بەستنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو لایەکدا دەدات و هیچ بەرژەوەندییەکمان لە تێوەگلان لە ململانێکاندا نییە.

هەر لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر  بڕیاری پەرلەمان سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان و دووپاتیش لەگرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی عێراق و بڕیاری سەربەخۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریدا کرایەوە.

لەلای خۆیەوە ژەنەراڵ کینیس ماکنزی جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامی هاریکاری هاوبەش لە دژی تیرۆر و پشتیوانی لە بەرزکردنەوەی توانای هێزە ئەمنییەکان و مەشقپێکردن و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا کردەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان