سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق

2020/02/10


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٢/١٠ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق برۆنو ئوبێر.

لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرۆشی هەردوولا بۆ بەردەوامبوونی هاریکاری هاوبەش کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و فەرەنسا بکات.

هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە، ھاوکات دووپاتیش لە پێویستی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلی عێراق و بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا کرایەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان