سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لەنوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

2020/03/09


سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح، لەكۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە خاتوو جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
 
لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی گشتی و جموجوڵی ئاشتیانە لە وڵات و دووپاتیشکرایەوە لەسەر پشتیوانیکردنی (UN) لەهەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کە لە ئاست خواستەکانی گەلانی عێراق بێت و داواکاریەکانیان جێ بەجێ بکات هەر لەدەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر و شکۆمەند. 

هەر لەدیدارەکەدا  گفتۆگۆ کرا لەبارەی چۆنیەتی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەشی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگای کۆمەککردنی کاری دامەزراوە تەندروستییە تایبەتییەکانی دەوڵەت بۆ  بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها بەرجەستەکردنی هوشیاری بنەماکانی مافی مرۆڤ و فەراهەمکردنی ئازادی بیروڕا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان