سەرۆک کۆمار کارنامەی ھەردوو باڵیۆزی هندستان و بەلجیکا-ی لە عێراق وەرگرت

2020/03/10

سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە ٢٠٢٠/٣/١٠ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەمەراسیمێکدا بەجیا کارنامەی هەریەک لە باڵیۆزی هندستان بیرندەر سینگ یاداڤ، و بەلجیکا فیڵپ ڤاندن بۆڵکە-ی، لە عێراق وەرگرت.

لە مەراسیمەکەدا سەرۆک بەرهەم دووپاتی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری بونیادنەری هاوبەش لە گشت بوارەکاندا کردەوە لەگەڵ ھندستان و بەلجیکا، هەروەها ئاماژەی کرد بەوەی کە عێراق پەیوەندییەکانی دەرەوەی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی و خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی لەگەڵ گەلانی دۆستدا بونیاد دەنێت، بەجۆرێک ببێتە مایەی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلان. 

هەروەها سەرۆک بەرهەم، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و هەریەک لە هندستان و بەلجیکا بەرزنرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ ھەردوو باڵیۆزی نوێی ھندستان و بەلجیکا لە ئەرکانیان خواست بۆ بەهێزکردنی هاریکاری و پەیوەندییە هاوبەشەکان.

لەلای خۆیانەوە هەردوو باڵیۆزی ھندستان و بەلجیکا دووپاتیان لە پەرۆشی وڵاتەکەیان بۆ سەقامگیری و ئارامی عێراق و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی دژایەتیکردنی تیرۆر و بەرجەستەکردنی ئاسایش و ئاشتەوایی لە ناوچەکە و جیهاندا کردەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان