سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق

2020/03/10

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٣/١٠ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئولە دیل باڵیۆزی كۆماری ئەڵمانی ئیتحادی لە عێراق.

لەو دیدارەدا سەرۆك كۆمار بەبایەخەوە باسی لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی ئەڵمانیا و عێراق و پێویستی پەرەپێدانی كرد لە زۆربەی ئاستەكان، ھاوکات ئاماژەشیكرد بە گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە جەنگی دژ بە تیرۆر و پارێزگاریكردنی سەروەری و ئاسایش و بەدیهێنانی سەقامگیری.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانی سوربوونی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە لەسەر پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو گەلی دۆست و پتەوكردن و سوربوون لەسەر پەرەپێدانی هاریكارییە دوو قۆڵییەكان لە زۆربەی بوارەكاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان