سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق

2020/03/11

سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٣/١١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد، لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق برۆنو ئوبێر.

لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و فەرەنسا و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی لە گشت بوارەکان و گرنگی بەردەوامی هاریکاری هاوبەش لە نێوان ھەردوو وڵاتدا کرا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات، هاوکات دووپات لە ڕێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆی  نیشتمانی گەلی عێراق و پاراستنی ئاسایشی وڵات کرایەوە.

هەروەها گفتوگۆ لە بارەی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان و پێویستی بەهێزکردنی دەرفەتی ئاشتی کرا، بە لە بەرچاوگرتنی دیالۆگی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان