سەرۆكایەتی كۆمار ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەكەی سەر بنكەی سەربازی تاجی دەکات

2020/03/12


سەرۆكایەتی كۆمار بەتوندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە دەکات كە بە موشەكی كاتوێشا كرایە سەر بنكەی سەربازی تاجی عێراق، كە لە ئاكامدا ژمارەیەك قوربانی و برینداری لە نێو بەشێك لە راهێنەر و راوێژكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە، كە لە چوارچێوەی جەنگی دژ بە تیرۆر لە عێراقن و لە سەر بانگهێشتی حكومەتی عێراقی كار دەكەن.

 ئەم دەست درێژی و پەلامارە بە ئامانجگرتنی عێراق و دۆخە ئەمنییەكەیەتی، جەختیش دەكەینەوە لەسەر پێویستی گرتنەبەری لێكۆڵینەوە و بەدواداچونێكی گشتگیر بۆ ئەوەی سەرەداوی ئەو کەس و لایەنانە ئاشکرا بکرێن کە بەرپرسیارن لەو پەلامارە.

لێرەوە پرسە و ماتەمینی خۆمان دەگەیەنین بە كەسوكاری قوربانیان و وڵاتەکانیان، داواش لە هەموو لایەک دەكەین كە دان بەخۆدا بگرن و دۆخەكە ئارام بكەنەوە و پاڵپشتی حكومەتی عێراقیش بن بۆ ئەوەی ئەركی ئەمنی و سەروەری خۆی بەجێ‌ بگەیەنێت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان