سەرۆكایەتی كۆمار ئیدانەی ئەو بۆردومانە دەرەكییە دەكات كە كرایە سەر چەند پێگەیەكی لە ناو عێراق

2020/03/13


سەرۆكایەتی كۆمار ئیدانەی ئەو بۆردومانە دەرەكییەی كرد كە كرایە سەر چەند پێگەیەك لە ناو خاكی عێراق لە نێویشیاندا فرۆكەخانەی كەرەبەلا كە لە قۆناغی دروستكردندایە، لە ئاكامدا قوربانی و برینداری لە نێو هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی مەدەنی لێكەوتەوە ، ھاوکات سەرپێچیش بوو بۆ سەر سەروەری نیشتمانی، جارێكی تر جەخت دەكەینەوە كە چارەسەركردنی دۆخی ئەمنی بە ڕێگەیەك دەبێت كە پشتیوانی حكومەتی عێراق بكرێت بۆ ئەوەی ئەركەكانی خۆی بەجێ‌ بگەیەنێت و توانا و ویستی بەهێز بكات بۆ سەپاندنی یاساو پارێزگاریكردن لەسەروەریی و رێگەگرتن لە بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ گۆرپانی جەنگی بە وەكالەت.

سەر پێچییە بەردەوامەكان بۆ سەر دەوڵەت ئەوەندەی تر بە سیستەماتیكی و مەترسیدار دەبێت بۆ سەر توانا و هەیبەتی كە هاوكاتیش دەبێت لەگەڵ ئەو ئاڵەنگارییە بەرچاو و چاوەڕوان نەكراوانەی كە لە رووی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و تەندروستی رووبەرووی دەبێتەوە. 

ئەگەر هاتوو ئەم مەترسیانە بەردەوامبوون ئەوا عێراق بەرەو دەوڵەتێكی ناجێگیر و پڕ پشێوی دەبات، بەتایبەت ئەگەر بگات بە تێكچونی دۆخی ئەمنی، هاوشان لەگەڵ ئەو ئاماژانەی كە هەیە بۆ مەرامی پاشماوەكانی داعشی تیرۆریستی كە خۆیان رێك بخەنەوە و هەڕەشە دروست بكەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمان و هاوونیشتمانیان.

ئەم دۆخە مێژووییە پێویستی بە یەكانگیری نیشتمانی و رێكخستنی ریزەكان هەیە لەبارەی پرۆژەی نیشتمانی كە پشت دەبەستێت بە مەرجەعیەتی دەوڵەتی خاوەن سەروەری و بڕیاری سەربەخۆ و رێگری دەكات لەوەی عێراق بگوازرێتەوە بۆ گۆڕەپانی جەنگ بۆ لایەنەكانی تر، و جەختكردنەوە لەسەر تەواو كردن و پارێزگاریكردن لە سەركەوتن بەسەر تیرۆردا.

سەرۆكایەتی كۆمار داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی بێت لەم هەوڵەی و رێز لە سەروەری و بڕیاری نیشتمانی سەربەخۆ بگرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان