سەرۆك كۆمار عەدنان زەرفی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپارد

2020/03/17

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ٢٠٢٠/٣/١٧ عەدنان زەرفی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپارد.

سەرۆك كۆمار لە میانی مەراسیمی راسپاردنەكەدا، كە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەڕێوەچوو، هیوای خواست سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو سەركەوتوو بێت لە ئەركە نوێكەی و كار بكات لەسەر سازكردنی هەڵبژاردنێكی پێشوەختی پاك و بێگەرد كە داخوازی گەلی عێراق دەستەبەر بكات و داواكاری رەوای خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە بە دیبێنێت لە رێگەی جێ‌ بەجێ‌ كردنی چاكسازییە پێویستەكان و پارێزگاری لە سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری عێراق بكات.

سەرۆك كۆمار رایگەیاند عێراق شایستەی باشترە و گەلەكەی قوربانی زۆریداوە لە پێناو بەدیهێنانی ژیانێكی شكۆمەند و داهاتوویەكەی مژدەبەخش بۆ تەواوی رۆڵەكانی، ئاماژەشی كرد بەوەی ئەرك و دەستكەوتەكانی كە گەلی عێراق بە تێكرای پێكهاتەكانی لە چاوەڕوانیدان تا ئێستاش لەبەردەماندایە رایپەڕێنین و بیپارێزین كە ئەمانەت و بەرپرسیارییەتەكەی لە ئەستۆمانە و پێویستە هەموومان بەدی بهێنین.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان