سەرۆك كۆمار پەیوەندییەكی تەلەفونی لە پادشای ئوردنەوە پێگەیشت

2020/03/19


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٣/١٩ پەیوەندییەكی تەلەفونی لە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن پێگەیشت.

لەمیانی ئەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا، پێشهاتەکانی پەیوەست بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنیەتی بەهێزكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی بۆ رووبەرووبونەوە و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی تاوتوێكرا كە زامنی سەلامەتی و تەندروستی رۆڵەكانی گەلی عێراق و ئوردن و تەواوی گەلانی ناوچەكە بكات بەگشتی.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەسەر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو گەلی عێراق و ئوردن کردەوە کە بەیەكەوە كۆیان دەكاتەوە، هیوای سەلامەتی و تەندروستی باشی بۆ گەلی ئوردن خواست.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارودۆخی ناوچەكە خرایە روو، لای خۆیەوە پادشای ئوردن جەختی لە پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق کردەوە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان