سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە وەزیری تەندروستی و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و نوێنەری تەندروستی جیهانی

2020/03/23


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٣/٢٣ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە د. جەعفەر سادق عەلاوی وەزیری تەندروستی و ژینگە و سەرۆك تۆڕی قەیران و جەنین هەینس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و د. ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق.

لەو دیدارەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی هەموولایەك لە بەگژاچونەوەی پەتای كۆرۆنا و دروستكردنی هەماهەنگی و هاوكاری زیاتری نێوان دامەزراوە جیاجیاكانی دەوڵەت و هاووڵاتیان لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم بەڵایە و بۆ بەردەوامیدان بە هاوكاریكردنی نێوان وڵاتانی جیهان لە رووبەرووبونەوەی ئەم ڤایرۆسە.

ھاوکات سەرۆك كۆمار ئاشكرای كرد ئەم پەتایە ئاڵەنگارییەكی ترسناكی بۆ تەواوی جیهان دروست کردووە پێویستی بە هەوڵ و هەماهەنگی زیاتری تەواوی دەوڵەت و دامەزراوە نێودەوڵەتی و گەلان هەیە بۆ زامنكردنی تەندروستی و سەلامەتی مرۆڤایەتی بەتێكرا.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار ستایشی ھەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی و كادرانی پزیشكی كرد لە رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە و چۆنیەتی كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی و پارێزگاریكردن لە سەلامەتی گیانی هەمووان.

لەکۆتایی دیدارەکەدا،باس لەپێشهاتەکانی دۆخی تەندروستی لەووڵات وگرتنەبەری گشت ڕێوشوێنەکانی بڵاونەبونەوەی پەتاکە وڕێگاکانی خۆپارێزی کرا، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ئامادەکاری و پلانە بابەتییەکان و سود وەرگرتن لە شارەزایی و توانا تەندروستییەکان لەو بوارەدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان