لە بیرەوەری تاوانی كۆمەڵكوژی ئاڵتون كۆپریدا.. سەرۆك كۆمار جەخت دەكاتەوە لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی داواكاری رەوای هاونیشتمانیان لە بنیادنانی دەوڵەتێك كە دیموكراسی تیایدا بەرقەرار بێت

2020/03/29


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح دوپاتی كردەوە بیرەوەری تاوانی كۆمەڵكوژی ئاڵتون كۆپری لەسەر دەستی رژێمی سەركوتكەر هانمان دەدات بیكەینە دەرفەتێك تاكو وەڵامی داواكاری رەوای هاونیشتمانیان بدەینەوە لە دروستكردنی دەوڵەتێك كە دیموكراتی سەروەر بێت و رێز لە مافی گەلەكەی بگیرێت.
سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٠٢٠/٣/٢٩ بەڕێزیان لەو بارەیەوە دەریكردوە ئاماژەی كردوە بەوەی ئەمڕۆ بیرەوەری تاڵی تاوانێك دەكەینەوە كە لە راپەرینی گەلی عێراق لە ساڵی ١٩٩١ لەسەر دەستی رژێمی لەناوچوو كرا و راپەرینی گەل سەركوتكرا لە كاتێكدا كە ئەو راپەرینە بۆ داواكاری مافەكان بو لە ئازادی و دیموكراتی و كۆتای هێنان بە دیكتاتۆرییەت، ئاماژەشی كرد بەو كارەساتەی كە دانیشتوانی كەركوك لەسەر دەستی رژێمی پێشوو رووبەرووی بونەوەو دوپاتی كردەوە كە ئەم بیرەوەرییە لەمڕۆدا بكرێتە دەرفەتێك بۆ هاونیشتمانیانی كەركوك بە هەمو پێكهاتەكانیەوە تاكو كێشەكانی شارەكە بە لێك تێگەیشتن و هەماهەنگی چارەسەربكەن، بەبێ‌ دەستوەردانی هیچ لایەنێك تاكو شارەكە ببێتە سیمبولێك بۆ پێكەوەژیانی ئاشتیانە.
ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە:
ئەمڕۆ بیرەوەری سەركەوتكردنی راپەرینی گەلی عێراق لەسەر دەستی رژێمی لەناوچو دەكەیینەوە كە ئەو گەلە راپەڕی لە پێناو بەدیهێنانی مافەكانیان لە ئازادی و دیموكراتی و كۆتای هێنان بە رژێمی دیكتاتۆری، كە ئەو رژێمە رۆڵەكانی گەلەكەمانی بە تێكڕای پێكهاتەكانیەوە سەركوتكرد، لە رێگەی لەناوبردن و كوشتن و بەكارهێنانی سوپا و ناچاركردنی ئەو هێزە تا دەستی هەبێت لە كوشتنی هاوڵاتیانی عێراقی و سوپا و هێزە سەركوتكەرەكانیش لە خزمەتی ئەو رژێمەدا بون، دوای سەركوتكردنی راپەرینی خەڵكی كەركوك كە شارەكەیان لە چنگی دیكتاتۆرییەت رزگاركرد، رژێم كەوتە رەشەكوژی كەركوكییەكان بەتێكڕای ئینتمای نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبیان كە بوە هۆی شەهید بونی سەدان لە هێزەكانی پێشمەرگە و لاوانی راپەریوی بەرگریگار لە شارەكەیان، ئەم كۆمەڵكوژیەش دوای ئەوە بو كە رژێم چنگی لە كەركوك گیركردەوە ئەویش بە تاوانی كۆمەڵكوژی ناحیەی ئاڵتون كۆپری، كە كاروانێكی لە هاونیشتمانیانی توركمانی لە گۆرەپانی گشتی گوللە باران كرد، بەبێ‌ ئەوەی هیچ تاوانێكیان رووبەروو بكرێتەوە یاخو تاوانێكی وایانكردبێت كە بەو جۆرە دڕندانەیە گوللە باران بكرێن.
لەمڕۆدا و لە كاتێكدا بیرەوەری ئەم تاوانە دەڕندانەیە دەكەینەوە، دوپاتی دەكەینەوە كە بیرەوەری قوربانیانی توركمانی عێراق دەكەینە دەرفەتێك بۆ بەدیهێنانی داواكاری رەوای هاونیشتمانیان لە بنیادنانی دەوڵەتێك كە دیموكراسی تیایدا بەرقەراربێت و رێز لە مافەكانی گەلەكەی بگیرێت.
سڵاو لە  تێكرای گیانی پاكی شەهیدانی عێراق، خەم و ناسوریشمان هاوبەشە لەگەڵ ناسۆری خانەوادەی شەهیدانی كۆمەڵكوژی ئاڵتون كۆپری كە لە نەتەوەی توركمان بون، ئەم كارەساتەی كە دانیشتوانی كەركوك لەسەر دەستی رژێمی لەناوچوو رووبەڕووی بونەوە دەكەینە دەرفەتێك بۆ هاونیشتمانیانی كەركوك لەمڕۆدا بە هەمو پێكهاتەكانیەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی شارەكە بە لێك تێگەیشتن و هەماهەنگی، بەبێ‌ دەستوەردانی هیچ لایەنێك تاكو شاری كەركوك ببێتە سیمبولێك بۆ پێكەوەژیانی ئاشتیانە.

د. بەرهەم ساڵح 
سەرۆك كۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان