سەرۆك كۆمار مەترسیەكانی پەتای كۆرۆنا لەگەڵ شازادەی جێ‌ نشینی ئەبوزەبی تاوتوێدەكات

2020/03/30


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٠٢٠/٣/٢٩ مەترسی و بەرپرسیاریەتی كە رووبەرووی گەل و وڵاتانی ناوچەكە دەبێتەوە لە بەگژاچونەوەی پەتای كۆرۆنا و پێویستی هاودەنگی وبرایەتی و پێكەوەیی زیاتر بۆ بەگژاچونەوە و سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە لەگەڵ خاوەنشكۆ شێخ محەمەد كوری زاید ئال نیهان شازادەی جێنشینی ئەبو زەبی تاوتوێكرد.

سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی شازادەی جێنشینی ئەبو زەبی كرد بۆ دەست پێشخەریی و پشتیوانی و هاودەنگی راستگۆیانەی خۆی لەگەڵ عێراق، هیوای خواست كە ئیمارات بە زوترین كات لە مەترسی ئەم پەتایە دەربازی بێت و یەزدانیش براكانمان لەهەر دەرد و بەڵایەك و خاوەنشكۆ شێخ محەمەد كوری زاید بپارێزێت كە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ گەلی عێراق دوپاتكردەوە لە بەگژاچونەوەی پەتای كۆرۆنا كە هەڕەشە لە گەلانی جیهان دەكات.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا باس لە پەیوەندیی دووقۆڵی و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتی برا كرا كە ببێتە مایەی چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكەدا.

Presedent