سەرۆک کۆمار پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە‌سەرۆکی فەرەنسا-وە پێگەیشت

2020/04/01


سەرۆک کۆمارد.به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٤/١ پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە‌سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوئێل ماکرون-وە پێگەیشت.
لەپەیوەندەیە تەلەفۆنیەکەدا، جەختی لەپێویستی هاریکاری و هەماهەنگی و پەیوەست بوون لەنێوان هەردو ووڵات و تەواوی ووڵاتاندا، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا وسنوردارکردنی بڵاوبونەوەی کردەوە، بەجۆرێک ببێتە مایەی دەستەبەرکردنی سەلامەتی گەلان وگرنگی تێپەڕاندنی ئاڵانگاریەکانی لەبوارەکانی تەندروستی ومرۆیی وئابوری.
هەروەها، سەرۆک بەرهەم، سوپاسی سەرۆک ماکرۆنی کرد بۆ نیشاندانی پشتیوانی و هاوخەمى لەگەڵ عێراقدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە و هیوایشی خواست کەجیهان بەسەر ئەم پەتایە و لێکەوتە مەترسیدارەکانیدا سەربکەون، لەڕێگای ئەو هەوڵانەی کەدەدرێن لەم بارەیەوە.

لەلای خۆیەوە ‌سەرۆکی فەرەنسا،پشتیوانیکردنی ووڵاتەکەی بۆ گەلی عێراق لەگشت بوارەکاندا دەربڕی و هیوایشی خواست کەعێراقیەکان ئەم دۆخە بەسەلامەتی و ئاشتی تێپەڕێنن ودوپاتیشی لەگرنگی چڕکردنەوەی هاریکاریە هاوبەشەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وڕزگارکردنی مرۆڤایەتی بەگشتی لەمەترسیەکانی کردەوە.   

لەکۆتاییدا، ئاماژە بەگرنگی پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەهەوڵەکانی عێراق بۆ چەسپاندنی سەقامگیری وپارێزگاریکردن لەئاسایش وسەروەری ووڵات کرا، هاوکات دوپاتیش لەبەهێزکردنی پەیوەندیە دوقۆڵیەکان کرایەوە بەجۆرێک کەببنە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو ووڵات وسەقامگیری ئاسایش و ئاشتەوایی لە جیهاندا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان