سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە ھەردوو وەزیری بازرگانی و وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و جەختی کردەوە لە گرنگی دابینكردنی بەشە خۆراک بۆ ھاووڵاتیان لەڕێگەی كۆبۆنی خۆراك و ھاوکاری خێزانە کەمدەرامەتەکان

2020/04/02

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٢ لە كۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد لە محەمەد هاشم عانی وەزیری بازرگانی و د. باسم عەبدولزەمان وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.

لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی بەردەوامیدان بە دابینكردنی خۆراك بۆ بازاڕە ناوخۆییەكان و بەشە خۆراكی مانگانە لەرێگەی كۆبۆنی خۆراكەوە بۆ هاووڵاتیان و پەلەكردن لە پێدانی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی، بەجۆرێک ببێتە مایەیی پشتیوانی و پشتگیری بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان، ھاوکات ببێتە مایەی بەهێزکردنی گیانی هاریكاری و پێكەوەیی لە ناو كۆمەڵگەدا. 

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە لە گرنگی پتەوکردنی برایەتی و پێكەوەیی و هەماهەنگی لەم دۆخە سەختەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سنورداركردنی بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە بەو پێیەی ئاڵەنگارییەكان مەترسیدارە كە هەڕەشە لە سەلامەتی گەلەكەمان و گەلانی جیهان دەكات بە گشتی.

لەلای خۆیەوە وەزیری بازرگانی پلانی وەزارەتەکەی  خستەروو کە بۆ دابینكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی كۆبۆنی خۆراك و بەدواداچونی ئەو رێوشوێنانەی كە ئاسانكاری دەكات بۆ هێنانە ناوەوەی كەلو پەل، ھاوکات راشیگەیاند وەزارەتی بازرگانی تەواوی كادر و تواناكانی خۆی خستۆتە گەڕ لە پێناو دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكان بۆ هاووڵاتیان لەم دۆخە تایبەتەی كە هاتووەتە ئاراوە.

ھەروەھا وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی پلانی وەزارەتەكەی خستەروو بۆ تۆڕی پارێزگاری كۆمەڵایەتی و پەلەكردن لە پێشكەشكردنی پشتیوانی دارایی بۆ پێداویستی رۆژانە و ئەو کەسانەی كە تۆڕی پارێزگاری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بۆ ئەوەی قەرەبوی مانەوەیان لە ماڵ بۆ بكرێتەوە و پێداویستیەكانی ژیانیان بۆ دابین بكرێت لە كاتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان