سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی میسر لە عێراق

2020/04/02

 
سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٤/٢ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە عەلا موسا باڵیۆزی میسر لە عێراق.
 
لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا دەربارەی پتەوكردنی پەیوەنديی دووقۆڵی و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكاريی نێوان عێراق و میسر، ھاوکات جەختیشكرایەوە لە گرنگی یەکخستنی هەوڵە هاوبەشەكان و هەماهەنگی بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكه.
 
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار سڵاوی خۆی بە باڵیۆزی میسردا ئاراستەى عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كرد و هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی میسر خواست، ھەروەھا لێكەوته تەندروستی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی پەتای كۆرۆنا تێپەڕێنێت.
 
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی میسر، سووربوونی وڵاتەکەی دووپاتكردەوە لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە تەواوی بوارەكاندا كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بكات ، ھەروەھا ویستی وڵاتەكەيشی نیشاندا بۆ هەماهەنگی كردن له رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هێنانەدی تەندروستی و سەلامەتی بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان