سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/04/20


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم سالح ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٤/٢٠ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازیکرد لە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی وئابووری. 

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، جەختی لە ڕاوێژ و هەماهەنگی لە نێوان ھەموو لایەن و هێزە سیاسییەکان کردەوە، بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەجۆرێک نوێنەرایەتی گشت پێکهاتەکانی عێراق بکات و توانای جێبەجێکردنی خواستە رەواکانی هەبێت و چاکسازی پێویست بھێنێتە کایەوە.

سەرۆک بەرهەم، ئاماژەی بەگرنگی پابەندبوون بەدەستوور و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان کرد، لە پێناو دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکان و گەیشتن بە دید و بۆچونێکی هاوبەش بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان و پاراستنی مافی گشت گەلانی عێراق.

لەلای خۆیانەوە شاندی هەرێم، دووپاتیان لە لێکگەیشتنی هاوبەش کردەوە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە بارەی سەرجەم پرسە هەڵپەسێردراوەکان و بەرجەستەکردنی هاریکاری و کاری هاوبەش لە پێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی ئێستا عێراقی پێدا تێدەپەڕێت.

هەر لە دیدارەکەدا، باس لە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و هەماهەنگی هاوبەش کرا، بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە و پێویستی ھاریکاری کارمەندانی تەندروستی و پابەندبوون بەڕێنمایە تەندروستییەکانەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان