سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

2020/04/21


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٤/٢١ لە بەغدا پێشوازیکرد لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

لەو دیدارەدا پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و تەندروستی لە وڵات تاوتوێ کرا، ھاوکات جەختکرایەوە لە پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەجۆرێک کە خواستی گەلانی عێراق بهێنێتە دی، و چاکسازییە پێویستەکان جێبەجێ بکات، لە ڕێگای پشتیوانیکردن لە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو.

هەروەها ئەو ڕێوشوێنانە تاوتوێکران کە لەلایەن دامەزراوەی تایبەتمەندی دەوڵەت گیراونەتەبەر بۆ رووبەڕووبونەوەی پەتای کۆرۆنا و خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە لە ڕێگای چاودێریکردن و ڕێنوێنی شانەی قەیرانەکان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان