سەرۆک کۆمار پەیوەندی تەلەفۆنی لە سەرۆکی میسر و پادشای بەحرین و میری قەتەر پێگەیشت، بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز

2020/04/23


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٤/٢٣ پەیوەندی تەلەفۆنی لە ھەریەک لە سەرۆکی میسر عەبدولفەتاح سیسی و پادشای بەحرین حەمەد کوڕی سەلمان ئال خەلیفە و میری قەتەر شێخ تەمیم کوڕی حەمەد ئال سانی -ەوە پێگەیشت بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز. 

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، سەرۆکی میسر و پادشای بەحرین و میری قەتەر، پیرۆزبایی گەرمیان لە سەرۆک بەرهەم کرد و لە خودای گەورەیش پاڕانەوە کە ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە مایە خێر و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی عێراق و رزگاربوونی لەپەتای کۆرۆنا.

لەلای خۆیەوە، سەرۆک بەرهەم، سوپاسی سەرۆکی میسر و پادشای بەحرین و میری قەتەر-ی کرد بۆ هەستی برایانەیان، هاوکات بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لێکردن، ھەروەھا هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی میسر و بەحرین و قەتەر خواست و دووپاتیشی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ بەهێزکردنی ئاسۆی هاریکاری بونیادنەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کێشە و ئاڵنگارییە هەنوکەییەکانی ناوچەکە بەتایبەتی پەتای کۆرۆنا و چۆنیەتی بنەبڕکردنی و ڕێگرتن لەبڵاو بوونەوەی.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان