سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێنشینی ئەبوزەبی پێگەیشت بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز

2020/04/23


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٤/٢٣ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد کوڕی زاید ئالنیهان جێنیشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان پێگەیشت، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جێنیشینی ئەبوزەبی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار کرد و هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ خواست، داواشی لە پەروەردگار کرد کە گەلانی عێراق لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییدا بن و پەروەردگار لە بەڵای ڤایرۆسی کۆرۆنا بیپارێزێت.

لەلای خۆیەوە، سەرۆک بەرھەم سوپاسی شێخ محەمەد کوڕی زاید-ی کرد بۆ دەربڕینەکەی و پیرۆزبایی لێکرد بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، هیواشی خواست برایان لە ئیماراتی یەکگرتوو لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتردا بن، جەختیشیکردەوە لە سەر سووربوونی عێراق بۆ پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیران و ئاڵنگارییەکانی ئێستا ناوچەکە پیایدا تێپەڕ دەبێت، بەتایبەت ڤایرۆسی کۆرۆنا و کارکردن بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی و سەلامەتی گەلانی ناوچەکە و جیهان.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان