سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی فەلەستین پێگەیشت بە بۆنەی ھاتنەوەی مانگی رەمەزان

2020/04/23


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٠٢٠/٤/٢٣ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین پێگەیشت بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز. 

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ھەر دوو سەرۆک پیرۆزباییان ئاڕاستەی یەکتر کرد بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان و داواشیان کرد لە پەروەردگار ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتر بۆ هەردوو گەلی عێراق و فەلەستین. 
 
هەردوو سەرۆک هیوایان خواست عێراق و فەلەستین و سەرجەم وڵاتانی دیکە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێپەڕێنن و هەموو کایەکانی ژیان بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، کە خێری بۆ تەواوی مرۆڤایەتی تیادا بێت، جەختیشکرایەوە لە گرنگی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان