سەرۆك كۆمار جەخت دەكاتەوە كە پێویستە كادری بەتوانا و پاك كاندید بكرێن بۆ پێكهێنانی حكومەت

2020/04/26

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ یەك شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٦ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی و سەرۆكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە پەرلەمان و شاندێکی یاوەری.

سەرۆك كۆمار لە میانی ئەو دیدارەدا جەختیكردەوە لەگرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی نێوان پێكهاتە سیاسییەكان بۆ یەكلایكردنەوەی دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ كە تەواوی مافی پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات و داواكارییە رەواكانیان بۆ جێبەجێکردنی ئەو چاكسازیانەی بەڵێن دراون بهێنێتە دی، ئاماژەشی كرد بۆ پێویستی كاندیدكردنی كادری بە توانا و پاك تا بتوانێت جومگەكانی دەوڵەت بەو پەڕی توانا و بەرپرسیارییەتییەوە بەڕێوە ببات. 

سەرۆك كۆمار بە بایەخەوە باسی لەو قوربانیانە كرد كە پێكهاتەی توركمانی داویانە لە جەنگی دژ بە تیرۆر و  لەگەڵ ئەو رۆڵە بنیادنەرەشی كە بینیویانە لە پێناو چەسپاندنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە عێراق دا .

لەلای خۆیەوە شاندی توركمانی جەختیانكردەوە لەسەر ئەوەی  توركمانەكان سورن لە سەر بەشداریكردنی كارا لە بنیادنانی دەوڵەت و پێشخستنی، هەروەها پابەندن بە پشتیوانیكردنی ئەو هەوڵانەی كە دەنرێت بۆ یەكخستنی رێزەكان و هەڵوێست لە پێناو پتەوكردنی دۆخی نیشتمانی و هێنانەدی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان