سه‌رۆك كۆمار پێشوازیکرد له‌شاندێکی لیژنه‌ی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان

2020/04/29


سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئێوارەی دوێنی سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٤/٢٨ لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد له‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران، محەمەد رەزا و ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌.

لە دیدارەکەدا دوا پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات خرایە روو، هەروەها دووپاتیشکرایەوە لە پارێزگاریکردن لەو سەرکەوتنانەی بەدەست هاتوون و پاراستنی سنورەکان و بەرقەرارکردنی سەقامگیری عێراق لە میانی بەردەوامی ڕاوەدونانی پاشماوەی تیرۆریستان و رێگرتن لە دووبارە گەڕانەوەی داعش.

هەر لەدیدارەکەدا باس لە پشتیوانیکردنی سەرجەم هێز و پێکهاتە ئەمنییەکان و پێشخستنی تواناکانیان و مەشق و پڕچەککردنی کرا بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر.

ھاوکات جەختکرایەوە لە چڕکردنەوەی رێوشوێنەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی شانەی قەیرانەکان، بۆ رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەجۆرێک کەسەلامەتی تەندروستی گەلانی عێراق بپارێزێت.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان