سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە میری كوەیت پێگەیشت بەبۆنەی متمانەدان بە حكومەتی نوێ‌ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

2020/05/07


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٥/٧ بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری كوەیت پێگەیشت بەبۆنەی متمانەدان بە حكومەتی نوێ‌ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

ئەمەش دەقی بروسكەكەیە:

فەخامەتی برا د. بەرهەم ساڵح خودا بتپارێزێت
سەرۆك كۆماری عێراق

سڵاوێکی گەرم

بەبۆنەی‌ متمانەدان بە حکومەتی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران، دەمەوێت گەرمترین پیرۆزبایتان لێ بکەم و هیوای سەركەوتن بۆ ئەندامانی کابینەی حکومەت بخوازم، بۆ بەدیهێنانی گشت داواكارییەكانی گەلی عێراقی برا لە پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی.

ئەم دەرفەتەش بەھەل دەزانم تاوەکو ویستی خۆمان دووپات بكەینەوە بۆ پتەوتركردنی ئەو پەیوەندییانەی كە هەردوو دەوڵەتی برا بەیەكەوە دەبەستێتەوە، ھاوکات جەختیش دەكەینەوە لەسەر بەردەوامی و هاوبەشیمان بۆ پەرەپێدان و پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە كە خێر و بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی برا بھێنێتەدی.

رێز و ستایشم قبوڵ بفەرموون

سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح
میری دەوڵەتی كوەیت
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان