سەرۆک کۆمار سێ بروسکەی پیرۆزبایی لە‌ سەرۆک و جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و جێنشینی ئەبوزەبی-وە پێگەیشت

2020/05/09


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٥/٩ سێ بروسکەی پیرۆزبایی لە ‌سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، شێخ خەلیفە کوڕی زاید ئال نهیان و جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات شێخ محەمەد کوڕی ڕاشد ئال مەکتوم، و جێنشینی ئەبوزەبی شێخ محەمەد کوڕی زاید ئال نهیان، پێگەیشت بەبۆنەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

لە بروسکەکاندا، سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئیمارات و جێنشینی ئەبوزەبی، هیوای تەندروستی باشیان بۆ سەرۆک بەرهەم و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیان بۆ گەلی عێراق خواست.

Presedent